د. سەباح هەورامى: چەند حاڵەتێکى نەخۆشى کەڕوى ڕەش لە سلێمانى تۆمارکراوە کوردستانی

نوچەنێت:

چەند حاڵەتێکى نەخۆشى کەڕوى ڕەش لە سلێمانى تۆرمارکراوە، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى سلێمانیش دەڵێت، ئەو نەخۆشانە لە ئێستا لەژێر چاودێرى پزیشکیدان.

ئەمڕۆ سێشەممە (14)ى ئەیلوولى (2021)، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، چەند حاڵەتێکى نەخۆشى  كەڕوی ڕەش لە سلێمانی تۆماركراوە، كە دوای تووشبونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی كەڕوی ڕەش بوونە.

د. سەباح هەورامى روونیشکردەوە، ئەو کەسانەى تووشى نەخۆشى کەڕوى ڕرەش بوونە، لە ژێر چاودێری پزیشكیدان، و هەوڵی بنەبڕكردنی نەخۆشیەكە دەدرێت.

پێشتریش وەزارەتى تەندروستى، هۆکارى بڵاوبوونەوەى نەخۆشى کەڕوى ڕەش بۆ نەبوونى پاکوخاوێنى و لاوازى بەرگرى جەستە دەگەڕێتەوە، دڵنیایش دەدات، کە وەزارەتی تەندروستی توانای دیاریکردن و پێدانی چارەسەری بەو نەخۆشییەی هەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین