نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى لۆردەکانى بەریتانیا کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دڕێژەى سەردانیەکەى بۆ بەریتانیا، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی لۆردەکانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دواى ئەوەى دوێنێ چوارچەممە (15)ى ئەیلوول، بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە شانیشینى بەریتانیا، ئەمڕۆ سەردانى پەرلەمانی بەریتانیا کرد.

سەردانەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ پەرلەمانى بەریتانیا، ئامانج لێى کۆبوونەوەیە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی لۆردەکانی ئەو وڵاتە.

بەپێى بەرنامەى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، هەر ئەمڕۆ ئێوارە وا بڕیارە سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ دۆمینیک ڕاب، وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا کۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین