سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەگەڵ وەزیرى پەروەردەى بەریتانیا کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە درێژەى سەردانییەکەى بۆ بەریتانیا لەگەڵ نه‌دیم زه‌هاوى، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌.

ئەمرۆ ڕۆژى هەینى (17)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ نه‌دیم زه‌هاوى، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ پۆستى تازه‌یدا لە نەدیم زه‌هاوى كرد و گوتیشى، "مایه‌ى شانازییه‌ كه‌ ده‌بینین بۆ یه‌كه‌مجاره‌ كوردێك له‌ به‌ریتانیا له‌ بوارێكى گرنگدا ده‌بێته‌ وه‌زیر و له‌ زۆر بوارى ژیانى سیاسى و كارگێڕیدا سه‌رده‌كه‌وێت."

هه‌روه‌ها سەرۆکى هەرێمى کوردستان تیشکى خستەر "گرنگیى سوودوه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستانى له‌ ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌ریتانیا له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ و خوێندندا دووپات كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ بوارى خوێندنى پیشه‌ییدا كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر پێویست و گرنگه‌."

وەک لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم ئاماژەى پێکراوە، نەدیم زەهاوى "خۆشحاڵیى خۆى به‌ سه‌ردان و دیدارى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى كه‌ یه‌كه‌م شاندى فه‌رمیى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیایه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك وه‌زیرى په‌روه‌رده‌، پێشوازى لێده‌كات و له‌گه‌ڵیاندا كۆدبێته‌وه‌."

هەروەها "ئاماده‌ییى به‌ریتانیا بۆ هاوكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌ بوارى په‌روه‌رده‌دا كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك وڵاتانى دیكه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، ده‌توانێت له‌ بوارى كارى هاوبه‌شمان سوودمه‌ند بێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین