نێچیرڤان بارزانى: لە کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا پرسى داعش تەوەرى سەرەکى بوو کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کورستان لەبارەى سەردانییە فەرمییەکەى بۆ بەریتانیا، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانییدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکانم لەگەڵ وەزیرانى بەرگرى و دەرەوەى بەریتانیا و سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتە زۆر بەرهەمدار بووە.

ئەمڕۆ هەینى (17)ى ئەیلوولى (2021)، لە سەردانیکى بۆ ئەکادیمیاى سەربازیى شاهانەى بەریتانیا بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، “لە سەردانەکەم بۆ لەندەن و کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا و وەزیرانى بەرگرى و دەرەوە و پەروەردە، ئێمە پەیوەندییەکى مێژووییمان لەگەڵ بەریتانیا هەیە، کۆبوونەوەکانمان بە باشى بەڕێوەچوو.”

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەسەردانیکردنى بەریتانیا و گووتیشى، "لە کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و بەریتانیا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا تاوتوێکرد، هیوادارین ئەو پەیوەندییەکانمان زیاتر بەرەوپێشەوە ببەین."

لە بارەى تەوەرى سەرەکى کۆبوونەکەى لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى بەریتانا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕاشیگەیاند، "پرسى داعش تەوەرەى سەرەکى کۆبوونەوەکە بوو، هەروەها باسمان لە پەیوەندییە ئابوورییەکانى کوردستان و بەریتانیا کرد."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین