بکوژى ئەندامەکەى پەکەکە لە سلێمانى دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، تاوانبارى تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردو دەستگیرکرا و ڕاپێچى بەردەم یاسایان کردوە.

ئەمڕۆ شەممە (18)ى ئەیلوولى (2021)، ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوانبارى تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردو دەستگیرکرا و ڕاپێچى بەردەم یاسایان کردووە، بەزوترین کات بەڵگە و دانپێدانان دەخەینە بەردەم ڕاى گشتى.

جێگەى ئاماژپێدانە، دوێنێ ڕۆژى هەینى یاسین بولوت، لەبەرجەم سەمونخانەیەک لە سلێمانى بە دەمانچە تیررورکرا.

پێشتریش، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندبوو، داوا لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كە‌م، شە‌و و رۆژ بخە‌نە‌ سە‌ر یە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و رادە‌ستكردنیان بە‌ دادگا بۆ ئە‌وە‌ی سزای یاسایی خۆیان وە‌ربگرن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین