نێچیرڤان بارزانى و شێخ محمد بن زاید سەقامیگرى و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکەیان تاوتوێکرد کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەریتانیا لەگەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌بوزه‌بى کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ شەممە (18)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى لە شوێنى مانەوەى خۆى لە بەریتانیا پێشوازى لە شێخ محه‌مه‌د بن زاید کرد، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، "له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى سياسى و هه‌ڵبژاردن و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى عيراق، سه‌ردانى هه‌ردوولا بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد."

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکاتیى هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، "کە هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پته‌وكردنى دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ و له‌سه‌ر گرنگيى بره‌ودان به‌ هه‌وڵه‌كان و هاريكارى و كارى هاوبه‌ش له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگيرى و چارەسه‌ركردنى كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون و ‌ بيرورايان ئاڵوگۆڕ كرد."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین