خاوه‌نى باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى هه‌ولێر: حكومه‌تى هه‌رێم ناچاری كردین له‌ به‌غدا رێگه‌پێدان وه‌ربگرین کوردستانی
هێرش خۆشناو خاوه‌نى باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى هه‌ولێر له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، باسى له‌ كێشه‌كانى باخچه‌ى ئاژه‌ڵان كرد و گوتى، "له‌هه‌ولێر رێگه‌مان پێنه‌دراوه‌ ئاژه‌ڵه‌كان داخیل بكه‌ین و بۆیه‌ له‌ به‌غداوه‌ ئه‌و كاره‌مان كردووه‌".

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

هەرچەندە ماوەیەکی زۆرە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر کارەکانی تەواو بووە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی نەکراوەتەوە، هێریش خۆشناو، خاوەنى باخچەكه‌ و سەرۆکی دەستەی کارگێری بۆ نوچه‌نێت له‌مباره‌یه‌وه‌  گووتی، "ئێمە لە ئێستادا تەنیا لە کردنەوەی ئەزموونین، بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی ئادار بە شێوەیەکی فه‌رمى بکرێتەوە. لە راستیدا ئەوەی بیرمان لێدەکردەوە زۆر زیاتر بوو لە کاتێکدا ئێمە هێشتا رێکلامان نەکردووە یاخود دەزگا میدیاکانمان  بە رووی خۆماندا نەکردۆتەوە."

له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا خاوه‌نى باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى هه‌ولێر دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، هه‌ندێك هۆكار له ‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان بووه‌، هێرش خۆشناو گوتى، "له‌وانه‌ بوونی قەیرانی دارایی وڤایرۆسی کۆرۆنا و چەندان کێشەی ئیداری تر".

هێرش خۆشناو باسى له‌وه‌ كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شتیارێكى زۆر ئێستا روو له‌ باخچه‌ى ئاژه‌ڵان ده‌كات، به‌ تایبه‌تى گه‌شتیاره‌ عێراقییه‌كان، كه‌ رۆژانه‌ هه‌زار تا هه‌زار و 500 كه‌س سه‌ردانى باخچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هێرش خۆشناو:
ئاژه‌ڵمان كڕیوه‌ هه‌ولێر رێگه‌ى هێنانیان نادات
كه‌چى سلێمانى رێگه‌ى داوه‌

وه‌ك خاوه‌نى باخچه‌ى ئاژه‌ڵان باسى كرد، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌گوێره‌ى ستانداردى جیهانى كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، هێرش خۆشناو گوتى، "باخچه‌كه‌ زیاتر لە ١٨٥ جۆر گیانداری لێیە، بە ژمارە زیاتر لە دووهەزار ژمارەی لێیە، لە هەموو جیهاندا ستانداردێکی باخچەی ئاژەڵان هەیە کە دەڵێت بۆ هەر شێرێك ٢٥٠م تا ٣٠٠م بێت، ئێمە ٤٠٠ تا ٥٠٠م داناوە  واتا زۆر زیاتره‌ لە پێویستەکەی"

هێرش بەڕێوبەری باخچەی ئاژەڵان لە بەشێکی تری قسەکانی باس لە بەڕێوبردنی باخچەکەی کرد و گووتی، "ئاژەڵانی باخچە تەمەنیان زۆرترە لەوە لە جەنگەڵە و ئازادە بەهۆی ئەوەی لە باخچەکان خواردنی پێویست و ڤیتامینات دەرمانیان هەیە و لەژێر چاودێری پزیشک و پرۆڤیسۆری تایبەت سەرپەرشتی دەکرێن"

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى هێرش خۆشناو باسی لەوەکرد بۆ تەواوکردنی باخچەکەی تووشی کێشەی ئیداربوو و لە لایەك رێگەی پێنەدراوە و ناچار بووە لە بەغدا رەزامەندی وەربگرێت، هێرش خۆشناو گوتى "چەندان جۆری تری ئاژەڵمان کڕیوە بەڵام بەهۆی رێگەنەدان لە فرۆکەخانە بەهۆی ناشارەزایی بۆتە کێشە بۆمان. هەروەها هیچ ئاسانکاریەکمان بۆ نەکرا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بگرە،  ناچاری کردین کە رێگەپێدان لە بەغداد وەرگرین تا بتوانین ئاژەڵەکان بهێنین بۆ باخچەکە، زۆربەی ئاژەڵمان هەیە لە رێگای سلێمانی داخیلمان کردووە لە کاتێکدا هەمان هەرێم و حکومەتە تونیومانە لە سلێمانی داخیلی بکەین کەچی لە هەولێر رێگە نەدراوە"

لە رەخنەکانی بەردەوام بوو گوتی، "بەهۆی نەزانینی خۆیان وایانکرد لە بەغداد داخیلی بکەین، ئەمەش هۆکاری نەزانیانە کە خۆیان زۆر بە زانا دادەنێن، لەو کۆتایانەدا بە سوپاسەوە پەیوەندیمان کردووە بە وەزیری کشتوکاڵ رەزامەندی خۆی دەربریوە بۆ یارمەت و پاڵپشتی کردنمان".

خاوەن باخچەی ئاژەڵانی هەولێر باسی لەوەکرد کە چۆن هەوڵ دەدەن لە جیهان بناسرێن، "ده‌مانه‌وێ ببینە ئەندام لە پەیماننامەی سایبێست کە رێکخراوێکی گەورەیە بۆ پاراستنی ئەو ئاژەڵ و رووەکانی روو لە کەمبوونن، دەمانەوێت بینە پرۆڤیشناڵ لەسەر ئاستی دنیا" 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین