ژوورى ئۆپراسیۆنەکانى پارێزگاى سلێمانى وێنەى بکوژى بەرپرسەکەى پەکەکەى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ژووری ئۆپە‌راسیۆنە ھاوبە‌شە‌کانى پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت، دواى پێکێهنانى ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەدەزگای یٔاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانیارى - زانیارى و ئاسایشی پاریزگاى سلێمانی و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتى دژه تیرور و  پۆلیسی سلێمانی، دواى لێكۆڵینە‌وە‌ و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو، توانرا دەستگیر بکرێ

ئەمڕۆ شەممە (18)ى ئەیلوولى (2021)، ژوورى ئۆپراسیۆنەکانى پارێزگاى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، لە سەر فەرمانى قوباد تاڵەبانى، جێگیرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، دواى پێکهێنانى ژوورێکى ئۆپراسیۆنى هاوبەش لە ئاسایشى سلێمانى و دژە تیرۆر و پۆلیسى سلێمانى، توانرا تاوانباری سە‌رە‌كی هەردوو کردەوەى کوشتنى دوو ڕۆژى ڕابردوو دەستگیر بکرێت.

دەشڵێت، لێرە‌وە‌ بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوڵاتییانیش پارێزراوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەو تاوانبارەى ئەمڕۆ دەستگیرکرا، لە رۆژی (۱٦)ی ئەیلوول کەسێکى بریندارکردووە، دوێنێش (17)ى ئەیلوول بەرپرسێکى پەکەکەى لە بەردەم سەمونخانەیەک لە سلێمانى بە دەمانچە تیرۆر کرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین