مه‌سرور بارزانى ئاماده‌یى حكومه‌ت بۆ هاوكارى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا نیشان ده‌دات کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان پێشوازى له‌ ڤیۆلا ڤۆن كرامۆن سه‌رۆكى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ چاودێرێكدرنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كرد و ئاماده‌یى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى نیشان دا بۆ هاوكاری و هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ نێرده‌كه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ى ئه‌یلوول له‌ هه‌ولێر مه‌سرور بارزانى پێشوازى له‌ كرامۆن كرد كه‌ بۆ چاودێری  هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق سه‌رۆكایه‌تى شاندێك ده‌كات. به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرامۆن له‌ دیداره‌كه‌دا باسى له‌وه‌ كردووه‌ ئەرکی ئەوان، تەنیا چاودێریکردنە و دەستوەردان لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ناکەن.
له‌ به‌رانبه‌ریشدا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیواى خواستووه‌، پرۆسەى هه‌ڵبژاردن بە شێوەیەکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و توندوتیژی بەڕێوە بچێت.


ده‌قى راگه‌یێندراوی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
 

 ئەمڕۆ شەممە 18ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد .
لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکیی و ئەرکەکانی نێردەکە خستەڕوو کە ئامانجیان چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە ، جەختیشی کردەوە کە ئەرکی ئەوان، تەنیا چاودێریکردنە و دەستوەردان لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ناکەن .
سەرۆکی حکومەت وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی گرنگیی یەکێتیی ئەوروپا لە چاودێریکردنی هەڵبژاردن ، هیواشی خواست، پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و توندوتیژی بەڕێوە بچێت، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم . ئامادەیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست، لەگەڵ نێردەی یەکێتیی ئەوروپا دەربڕی.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین