سەرۆکى هەرێمى کوردستان گەڕایەوە هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دواى سه‌ردانێكى فه‌رمیى چه‌ند ڕۆژه‌ى بۆ له‌نده‌ن ئەمڕۆ گەڕایەوە هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ ئێوارەى شەممە (18)ى ئەیلوولى (2021)، نێچێرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دواى سەردانێکى سێ ڕۆژە بۆ بەریتانیا لەگەڵ هەر یەکە لە سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى لۆردان، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌، به‌رگرى، هێزه‌ چه‌كداره‌كان و په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا کۆبووە، ئەمڕۆ لە شوێنى مانەوەى خۆى لەگەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید جێنشینى ئه‌بوزه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى كۆبووه‌وه‌.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، ئامانج لە کۆبوونەوەکان تاوتوێکردنى، "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و بواره‌كانى هاریكارى و دۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌"، بوو.

جێگەى ئاماژەپێدانە، هەر لەمیانى سەردانییەکەى بۆ بەریتانیا سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەردانى ئه‌كادیماى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى به‌ریتانى کرد، هەروەها له‌گه‌ڵ جۆن مێجه‌ر سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى به‌ریتانیا و گرووپى په‌رله‌مانته‌رانى دۆستى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى به‌ریتانیا، دیدار و چاوپێكه‌وتنى ئه‌نجام دا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین