ئەمڕۆ کارگەى ئاردى سلێمانى دەکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بە ئامادەبوونى جێگرى سەرۆک وەزیران هەرێمى کوردستان و وەزایرانى دارایى و کشتوکاڵ و سەرچاوەمکان، ئەمڕۆ لە بازیان کارگەى ئاردى سلێمانى دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (19)ى ئەیلوولى (2021)، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک سەرۆک وەزیران لەگەڵ وەزیرى دارایى و ئابوورى، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، کارگەى بەرهەمهێنانى ئارد لە بازیان دەکرێتەوە، کە دەرفەتى هەزاران هەلى دروست دەکات.

بەپێى راگەیێندراوى جێگرى سەرۆک وەزیران، کارگەى ئاردى سلێمانى، گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێت و لەو رێگەیەوە گەنمی ناوخۆی جوتیاران ساغ دەکرێتەوە، ئەمەیش بە ئامانجى بە نیشتمانی بە‌بازاڕكردنی گە‌نمی جوتیاران‌‌.

پرۆژەکەی کارگەی ئاردی سلێمانی یەکێکە لەو (13) کارگەیەی کە دەکرێنەوە و لە رێگەیەوە ھەزاران ھەلی کار دابین دەکرێن و خەرجی رۆژانەی ھاوڵاتیانیش کەم دەکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین