نێچیرڤان بارزانى: نابێت لەسەر میتۆدى کۆنى پەروەردە بەردەوام بین کوردستانی

نوچەنێت:

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور_بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنفرانسی په‌روه‌رده‌یی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی – كوردستان، ئەمڕۆ له‌ دهۆك دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (19)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە كۆنفرانسی په‌روه‌رده‌یی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی – كوردستان وتارێکى پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، "ساڵانێکى زۆرە ئێمە چاکسازى لە کەرتى پەروەردە دەکەین". هەرەها گووتیشى، "سیستەمى خوێندن لە هەرێمى کوردستان پێویستى بە پێداچوونەوە هەیە".

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە وتارەکەى ئاژەى بەوەشکرد، پێویستە لەپرۆگرامەکانى خوێندن گرنگى زیاتر بە زمانى ئینگلیزى و زمانەکانى تر بێت، "دەبێ مرۆڤ بونیادبنیێن کە پڕ بێت لە هۆشیارى و زانستخوازى."

نێچیرڤان بارزانى، لە سەرەتاى وتارەکەیدا پەرۆشى خۆى بۆ بەشداربوون لە کۆنفرانسى پەروەردەیى زانکۆى ئەمەریکى – کوردستان، وەک خۆى گووتى، "لە سەفەر بووم، هەموو خەمم ئەوە بوو بتوانم بەشداربم لە کۆنفرانسە."

لە بارەى ریفۆرمکردن لە سکێتەرى پەروەردە، نێچیرڤان بارزانى دەڵێت، "ساڵانە پیویستمان بە گۆڕانکارییە لە پرۆگرامەکانى خوێندن، دەبێ خاڵە لاوازەکان لە بوارى پەروەردەدا دەستنیشان بکەین و نابێت لەسەر میتۆدى کۆنى پەروەردە بەردەوام بین."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین