ئەمڕۆ ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ ڕادەگەیێندرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە رێوڕەسمێکى فەرمیدا، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ رادەگەیێندرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (20)ى ئەیلوولى (2021)، لە شارى زاخۆ بە ئامادەبوونى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە شاری زاخۆ بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا هەردوو قەزاى زاخۆ و قەزاى باتیفا دەبنە ئیدارەیەکى سەربەخۆ.

جێگەى ئاماژەپێدانە، بەپێى نووسراوێکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کە واژۆى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى لەسەرە، لە (28-7-2021)، بڕیاردا قەزاى سۆران و زاخۆ بکرێ، بە ئیدارەیەکى سەربەخۆ، هەروەها سەرجەم وەزارەتە پەیوەندارەکانیش ڕاسپێردران بۆ جێبەجێکردنى رێکارەکان.

قەزاى زاخۆ، ده‌كه‌وێته‌ باكووری پارێزگای دهۆك، رووبه‌ره‌كه‌ی (1209) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له‌ (300) هه‌زار كه‌سه‌، هەروەها (90) هه‌زار ئاواره‌ و په‌نابه‌ری لێ ده‌ژیت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین