نێچیرڤان بارزانى: کەرکووک پرسێکى جددى و قووڵە کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بابەتی کەرکووک باسێکی جددییە و پێویستی بە چارەسەرە، لە بارەى گەڕانەوەى پارتى بۆ ئەو شارەش دەڵێت، بابەتەکە تەنها گەڕانەوەى بارەگاى پارتى نییە، کەرکووک پرسێکى قووڵ و جددیە.

ئەمڕۆ سێشەممە (21)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى ککوردستان، بەر لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى، بە کوردستان تى ڤى ڕاگەیاند، لەسەر وەرگرتنەوەى بارەگاکانى پارتى دەڵێت، بابەتی کەرکووک هەر کردنەوەی بارەگا نییە، بەڵکوو باسێکی قووڵ و جددییە پێویستی بە چارەسەره.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان روونیشکردەوە، دەبێ لە چوارچێوەی عێراقدا چارەسەرێک بۆ کەرکووک بدۆزرێتەوە، كه یەکێک لە خاڵەکان لەبابەتی کەرکووک جێبەجێکردنی ماددەی (140)ـە، هەروەها پێویستی بە ڕێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی عێراق، بۆ ئەوەی ئەو مافەی گەلی کوردستان هەیەتی دەستەبەری بکرێ.

دەربارەى پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا، نێچیرڤان بارزانى گووتیشى، پەیوەندیمان باشە لەگەڵ بەغدا، بەڵام ژمارەیەک کێشەی هەڵپەسێردراو هەن پێویستیان بە گفتووگۆ و چارەسەرکردنە، بەهیواین دوای هەڵبژاردن چارەسەرییان بۆ بدۆزرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین