ئه‌ڤین پوره‌زه‌رى: له‌ نواندنه‌كانم ماچى رۆمانسى ناده‌م ته‌نیا ماچى دایكانه‌ نه‌بێت رەنگاورەنگ
خاتوو ئەڤین پووره‌زه‌رى یەکێکە له‌و ئه‌كته‌رانه‌ى كه‌ خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌ و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌ و خه‌ریكى كارى هونه‌رییه‌، له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ نوچه‌نێت باس له‌ چه‌ند لایه‌نێكى كاره‌كانى ده‌كات.

ئامادەکردنی؛ لاڤین عومەر

ئەڤین لەساڵی چەند دەستی بەکاری نواندن کردووە؟

من لەساڵی ٢٠١٦ دەستم بە کاری نواندن کردووە نزیکەی چوار ساڵە لە شاری هەولێرم .


تا چەند لە بواری نواندن ڕازیت و پەشیمان نیت؟

من لە هیچ کارێکی هونەریم پەشیمان نییم، زۆر زۆر حەزم لە بواری ئەکتەرییە و هیواداریشم سەرکەوتوبم لەو بوارە.

هیچ خه‌ڵاتم پێنه‌دراوه‌

هیچ کارێکی نواندنی تازەت لەبەر دەستدایە؟

کاری تازەم لەبەردەستە ئینشاڵا سوپرایزە وئەوانیش دەبینن. هەوڵدەدەین به‌م كاره‌ نوێیه‌ خەڵک دڵخۆشکەین و هیوام وایه‌ خەڵک پاڵپشتمان بن چونکە ئێمە بە خەڵکەوە جوانین.
چی پاڵنەری خاتوو ئەڤین بوو بۆ بواری نواندن، ئایا بە حەز وئارەزووی خۆت دەستتپێکرد یاخود کەسێک پاڵنەرت بوو؟

و من لەکاری هونەری خۆم زۆر حەزم لێی بوو بەڵام ئەوەی هاندەرم بوو لە سەرەتای  کاری هونەری، کاک علی عبدالباقی بوو.  هەروەها کاک عه‌بۆ بوو بەراستی زۆر زۆر سوپاسی دەکەم بەهۆی ئەوەوە بوو توانیم بگەم بەم ئه‌کتەرەی ئێستا و سەرکەوتووبم، بەناوبانگبوونەکەشم زیاتر بۆ حاجی جادر دەگەڕێتەوە، بە حاجی جادر زیاتر بەخەڵکی ناسرام زۆر زۆر سوپاسی هەردووکیان دەکەم ، هەردووکیان مامۆستای منن.

عه‌بۆ هاندى دا و به‌ هۆى حاجى جادر به‌ناوبانگ بووم



چەند کارت هەیە ؟ لەم کارەت زۆر ڕازیت؟

بەڕاستی من چەندان کارم هەیە بەڵام یەکەم کارم کلیپی وریا شێرزاد بوو. دواتر کە درامایەکى بارزان سەنجاوی بوو. دواتریش دەستم کرد بە درامای مانگی رەمەزان بۆ کەناڵی تورکمان ئیلی ، تورکمان ئیلی بۆ كه‌ركووك  بوو لەگەڵ کاک عه‌بۆ و کاک شه‌عبانی بەرێز کاری تورکییم دەسپێکرد وە کاری کوردیشم دەسپێکرد. بەرنامەی پۆت بۆ کەناڵی ڕەنگ دواتر لەگەڵ حاجی جادر دەستم بە کاری هونەری کرد بۆ فۆکس شۆک. ئێستایش وێنه‌ى كارێكى نوێ ده‌گرین.

ئەگەر لەکاری نواندندا داوای ماچت لێ کرا ئەو ڕۆلە قبوڵ دەکەی؟

سەبارەت بە ماچ نابێت چونکە جگە لەوەی توشی چەندین ناو ناتۆرە دەبینەوە لە کۆمەڵگا بینەریش قبوڵی ناکات و ناگونجێت بەڵام ماچی دایک، یاخود مناڵ ئەمانە بەڵێ ئاساییە. بەڵام بۆ کاری هونەری رۆمانسی نەخێر ناتوانم چونکە من دڵی بینەرم بەلاوە گرنگترە نامەوێت بینەر دڵی لێم بشکێت. رقیان لێم بێت چونکە ئەو کەلتورە  لێرە نییە، راستە لە ئەوروپا ئاساییە بەڵام لێرە نا، چونکە من دەمەوێت بەدڵی بینەر بم بەو شێوەیە دەرکەوم کە ئەوان دەیانەوێت.

پێتوانیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ڕۆڵی ژنانی ئەکتەر سنوردار بێت؟

بەراستی خۆی لە بواری هونەری وەکو نواندن دەبێت هەموو رۆڵێک بگێریت و ببینیت، بەڵام ئەوە لە کوردستان و ئێراندا نابێت ئەو رۆڵەی تۆ دەتەوێت بیبینیت و ناگونجێت چونکە لە رۆژهەڵات هونەر سنوردارە هەرچەند لێرەش هەمان شتە بەڵام تارادەیەکی کەم باشە. هەرچەند ئێران و ئێرە لەرووی کۆمەڵێ شت زۆر لەیەک دەچن و نزیکن، زۆر شت بە ئاسایی وەرناگرن زۆر شت سنوردار کراوە بۆ ئافرەتان.

هەر لەبەر ئەوەشە کە ناتوانرێت زۆر کاری هونەری باش بکرێت چونکە هێڵێک هەیە بۆ ژنان نابێت بیبەزێن، چونکە تووشی چەندین گێچەڵ و قسەی ناشیاو بەچاوێکی کەم سەیر دەکرێن. بەڵام هەر ناوچەیە و کولتوری خۆی جیاوازە بۆئەوەی کە کارێکت ئەنجامدا تەواوی خانەوادە بتوانن سەیری بکەن، بەڵام بەڕای من دەبێت لەگەڵ کولتوری ناوچەکان هەنگاو بنێیت چونکە هەرشوێنک و کەلتوری خۆی هەیە و جیاوازە.

لە رۆژهەڵات هیچ کارێکی هونەریت هەیە؟ یاخود بەشداریت کردووە؟

وەکو کار من هیچ کارێکی هونەریم نەکردووە لە رۆژهەڵات. هەرچەنده‌ لەگەڵ ئەوەی زۆریشم حەز دەکرد بەڵم من لە رەزاییە گەورە بووم. بەڵام لە مه‌هاباد لەدایکبووم لەبەر ئەوەی رەزاییە زۆربەی دانیشوان کورد و تورک و فارس بوون، منیش حەزم بە زمانی دایک بوو کاری هونەری ئەنجام بدەم لەبەر ئەوەی کە هاتمە ئێرە حەزم کرد بە زمانی کوردی دایک دەست بەکاری هونەری بکەم ، لەبەر ئەوە هیچ کارێکی هونەریم نییە لەوێ.

هیچ خەڵاتت بەدەست هێناوە؟

وەکو خەڵات هیچ خەڵاتێكم وەرنەگرتووە، بەڕاستی زۆر بەداخەوەم چونکە لێرە هیچ ڕێزێک لە هونەرو هونەرمەندان ناگرن، پاڵپشتی هونەر نین دەستی هونەرمەندەکان ناگرن و زۆربەی هونەرمەندان و دەرهێنەران دەستیان بەتاڵە. بەهیوام وەزارەتی رۆشنبیری ئاوڕێک باتەوە لەو بوارەو تۆزێ گرنگی بدات بە هونەرو هونەرمەندان، بۆئەوەی بتوانن کاری جوان بکەن و هونەری کوردی ببوژێنەوە.

لێرەوە سوپاسی ئایدن معروف دەکەم کە لە ئەنجومەنی وەزیرانە کە ڕێزی لێگرتم و ڕیزلێنانی پێ بەخشیم دەستەکانی خۆشبێ زۆر پێی دڵخۆش بووم کارە تورکییەکانمی زۆر پێ جوان بوو و لەگەڵ کارە کوردییەکانم زۆر سوپاسی دەکەم بۆ ئەو ڕێزلێنانە.

له‌ ئێران هیچ كارێكى هونه‌رییم نه‌كردووه‌

وەک ئەکتەر تا چەند بینەری سینمایت؟

بەڕاستی بەردەوام بینەری سینه‌مام و ئەڵقەکانم، بۆئەوەی بتوانم زۆرترین کار فێربم و بەردەوام بم. چونکە هەم ئه‌زموونێكه‌ بۆ من هەم شتێکی باشی لێ فێردەبم، بەرٍاستیش گرنگە بۆ ئێمە کە لەو بوارە کار دەکەین بینەری سینه‌ما و ئەڵقەکان بین چونکە بۆ ئێمە وانەیە.

لەگەڵ کام دەرهێنەر زۆر ئاسودەی؟ یاخود حەز بە کارکردن دەکەی لەگەڵی؟

لەڕووی کارەوە لەگەڵ هەموو ئەوانەی کارم کردووە ئاسودە بووم زۆرم پێ خۆشبووە هیچ گلییم لێیان نییە. چونکە بەراستی هاوکارم بوون و هەر بۆیە کێشەم لەگەڵ هیچ کامیان نییە، دڵخۆشبووم  بەکارکردن لەگەڵیاندا.

 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین