سەرۆکى هەرێمى کوردستان پشتیوانى لە چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ جەنەراڵ کیس فلپس، بەرپرسى باڵاى سەربازى و بەرپرسى نووسینگەى هاریکاریى ئەمنیى ئەمەریکى لە عیراق و شاندێکى سەربازى و دیپلۆماسیى یاوەرى کۆبووەوە، کە تێیدا گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێکى ئەمنى و سەربازیى کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، "بەڕەنگاربوونەوەى تیرۆر و جموجووڵ و کردارەکانى داعش لە عیراق و سووریا، دۆخى دەشتى نەینەوا و شەنگال، چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە و هاریکارى و هەماهەنگیى نێوان پێشمەرگە، سوپاى عیراق و هێزەکانى هاوپەیمانان" لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کران.

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەتى لە "تێکشکاندنى داعش، بۆ ئارامى و سەقامگیریى عیراق و ناوچەکە گرنگە و سوپاسى هاوکارى و پشتگیریى ئەمەریکا و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لە عیراق و هەرێمى کوردستان کرد، هەروەها موکوڕى و پابەندى بە چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگەوە بۆ ڕێکخستنەوەى هێزەکان و گرنگیى پشتگیریى ئەمەریکا و وڵاتانى دیکەى دۆستى لە پرۆسەکە"، کردەوە.

لەرامبەردا، جەنەراڵ فلپس "ڕایگەیاند کە ئەوان بە بایەخەوە لە پرۆسەى چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە دەڕوانن و لەمبارەیەوە هاوکار دەبن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین