نێچیرڤان بارزانى: مامۆستایانى سەرجەم ئایینەکان ڕۆڵى گرنگیان هەیە لە قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ پاتریاركى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى له‌ جیهان، ڕۆڵى كه‌نیسه‌ و پیاوان و مامۆستایانى سه‌رجه‌م ئایینه‌كانى له‌ قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و ئاشته‌وایى و بوونى كورسیى پاتریاركى بە گرنگ لە قەڵەم دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە قه‌داسه‌تى پاتریارك مار ئاواى سێیه‌م، پاتریاركى كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى له‌ جیهان كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دووباره‌ پیرۆزبایى له‌ قه‌داسه‌تى پاتریارك بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركى خۆیان و كه‌نیسه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، قه‌داسه‌تى پاتریارك مار ئاواى سێیه‌م، سوپاسى به‌شداریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى کرد له‌ ڕێوڕه‌سمى دانانى قه‌داسه‌تى پاتریاركدا، هەروەها "ستایشى ڕۆڵ و كاریگه‌ریى به‌ڕێزیانى له‌ پشتگیریى پێكهاته‌كان و پاراستنى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ میانڕه‌وى و بایه‌خ و گرنگیى سه‌قامگیرى كرده‌وه‌."

هەروەها لە دیدارەکەدا قه‌داسه‌تى پاتریارك "سوپاسى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێشوازى و حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش ئاواره‌ مه‌سیحییه‌كان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین