ئه‌فسه‌رێكى ئاسایش كۆتایى به‌ ژیانى خۆى هێنا کوردستانی

تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ رواندز ئه‌فسه‌رێكى ئاسایشى كه‌ پله‌ى رائید بووه‌، كۆتایى به‌ ژیانى خۆى هێنا و پۆلیس ده‌ڵێ، "نه‌خۆشى ده‌روونى هه‌بووه‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ كاتژمێر 11 ى به‌ر له‌ نیوه‌ڕۆ ئه‌فسه‌رێكى ئاسایش به‌ ناوى "ئیسماعیل سدیق" كه‌ پله‌ى رائید بووه‌ له‌ كاتى ئه‌ركى فه‌رمى خۆى كوشتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى كوشتنه‌كه‌ى مقده‌م شه‌ماڵ دێوارى حامد به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى په‌یوه‌ندى و راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، "به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان گوایه‌ نه‌خۆشى ده‌روونى هه‌بووه‌ و ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى كراوه‌".
 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین