كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕووبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ کوردستانی

تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كه‌لێن ده‌خاته‌ نێوان هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نگه‌ر له‌ یه‌ك ده‌گرن، نه‌وه‌ی نوێ خۆی به‌ هێزی ڕه‌تكه‌ره‌وه‌ی ئیمتیازاته‌ داراییه‌كان داده‌نێت و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریش ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌، به‌ بانگه‌شه‌یه‌كی نائه‌خلاقی ناو ده‌بات.

ڕۆژی (22/ئه‌یلول/2021) شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له‌ سیمینارێكدا كه‌ بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕێكیخستبوو ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئه‌وان نه‌بووایه‌، هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانی تری په‌رله‌مانی كوردستان، خۆیان خانه‌نشین ده‌كرد و موچه‌ و ئیمتیازاتی قه‌به‌یان وه‌رده‌گرت.

ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، نیگه‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێكه‌وتی (24/ئه‌یلول/2021) عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، وه‌ڵامی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی داوه‌ته‌وه‌ و بانگه‌شه‌كانی به‌ "موزایه‌ده‌یه‌كی ناڕاست" ناو بردووه‌، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی داگه‌ری نووسیویه‌تی:"لەم خولەی پەرلەماندا ئۆتۆمبێل بۆ هیچ پەرلەمانتارێک نەکڕدراوە، تا فراکسیۆنێک بڵێت من نامەوێت و بابەتێکی لەو جۆرەش هەر بوونی نەبوو، پاسپۆرتی دیبلۆماسییش هەر مەترەح نەبووە، تا پەرلەمانتارێک یان فراکسیۆنێک یان لایەنێک بیەوێت بیکاتە موزایەدە بەسەر ئەوانی دیکەوە، گوایە لەبەر خەڵک ڕەتیکردۆتەوە".

عه‌بدولستار مه‌جید، ڕوو له‌ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌نووسێت:"تۆ بە حساب هێزی سیاسییت، دەتوانی بانگەشەیەکی ئەخلاقیانەی دوور لە موزایەداتی ناڕاست بکەی، بەڵام درۆکردن لەپێناو چەند دەنگێک هەم بانگەشەیەکی نا ئەخلاقییە، هەم درۆ و فێڵکردنە لە دەنگدەران و کۆی خەڵکی کوردستان، ئەوەشی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، چەسپاو و دامەزراوین لەسەر ڕێگا و مەبادیئی خۆمان، نەگۆڕاوین نەدۆڕاوین نەکڕدراوین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین