بزووتنه‌وه: ویستمان به پێکهێنانی لیستێکی ئیسلامی گورز له ناحه‌زانی ئیسلام بده‌ین
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی که‌مال زراری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، که ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێکه‌وتی (24/ئه‌یلول/2021) بڵاوکراوته‌وه، هاتووه:"دوای بڕیاری بایکۆتی بزووتنه‌وه، بەداخەوە چەندین لێدوان و کۆمێنتی زبر لەم لاو لەولاوە بەرچاومان کەوت و دەکەوێت، کە هەرگیز خزمەت بە برایەتی ئیسلامی ناکات و بۆ پاراستنی برایەتی ئیسلامی بێ دەنگیمان لێ کردوون".
به‌رپرسه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ر له‌و ڕوونکردنه‌وه‌دا ده‌ڵێت:"بیری هەموو لایەکی دەخەینەوە، بژاردەی یەکەم لای بزووتنەوەی ئیسلامی لە ڕابردوو و ئێستاشدا، یەک لیستی ئیسلامی بووە، کە خەونی تێکڕای موسوڵمانانی کوردستان بووە، هەموو ئیسلامیەکان لەژێر یەک چەتر کۆببنەوە، ئەوەش وێڕای ئەوەی جێگای ڕەزامەندی خوای پەروەردگار و تێکڕای موسوڵمانانە، لەهەمانکاتدا گورزێکی بەتین بوو لە دەستەڵاتی گەندەڵ و ناحەزانی ئیسلام و ڕێگرتن دەبوو لەهەموو ئەو هێرش و بێڕێزیانەی بەرامبەر بە پیرۆزییەکانی ئیسلام دەکرێن".
به‌رپرسه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ڵوه‌سته‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌کات و ده‌ڵێت:"ئێمە وەک بزووتنەوەی ئیسلامی، هەوڵی زۆرماندا بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە، بەڵام بەداخەوە لەلایەن کەسانی تر ئەم هەنگاوە گەورەو پیرۆزە لەبار بردرا، دەبوو خەمخۆرانی ڕابوونی ئیسلامی لەکوردستان، هەڵوێست و ڕەخنەی توندیان لەوانە بگرتایە، کە بۆچی و لەپای چی و چەندینجارە ئەم خەونەی موسوڵمانانی دڵسۆز‌و خەمخۆر لەگۆڕ دەندرێت و بەربەستی کۆنکرێتی لەبەردەم دادەندرێت".
ڕۆژی (6/ئایار/2021) عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانییدا، بایکۆتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ڕاگه‌یاند، هه‌ر له‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا گوتی: "لە ئێستادا نەخشەی ئەنجامی هەڵبژاردن روونەو دیارەو پۆستەکانیش دیاریکراوە".
ڕۆژی (19/ئه‌یلول/2021) له هه‌واڵێکدا نوچه‌نێت ئاشکرای کرد، که بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له بازنه‌ی دووی شاری که‌رکووک، به کاندیدێک به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی کردووه و بۆ سه‌رخستنی ئه‌و کاندیده‌یشی، داوای ڕێککه‌وتن له لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment