ئەمڕۆ کۆنفرانسى عێراق: قەدەرێکى تراژیدی بەڕێودەچێت کوردستانی

نوچەنێت:

بە بەشدارى سەرۆکى هەرێى کوردستان، ناوەندێکى کوردى و فەرەنسى بە هاوبەشى لەگەڵ باڵیۆزخانەى فەرەنسا، لە هەولێر کۆنفرانسى (عێراق: قەدەرێکی تراژیدی) بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ شەممە (25)ى ئەیلوولى (2021)، بە بەشدارى نێچێرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆنفرانسى عێراق: قەدەرێکی تراژیدی بەڕێوەدەچێت، کە تێدا باڵیۆزى فەرەنسا لە عێراق و هەرێمى کوردستان تێدا بەشدارن.

ئەم کۆنفرانسە لە ڕۆژانى (25 و 26)ى ئەیلوولى (2021) بەردەوام دەبێت، بە هاوبەشى هەر یەکە لە  (ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق)، (باڵێوزخانەی فەرەنسا لە بەغدا) و (گۆڤاری کۆنفلیوانس)، ناوەندى لێکۆڵێنەوەى رووداو بەڕێوەدەچێت.

لە کۆنفرانسى عێراق: قەدەرێکى تراژیدی، کۆمەڵێک لێکۆڵەر و ئەکادیمیست و کەسایەتی فەرەنسی لە روانگەی جیاوازەوە، خوێندنەوە بۆ تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقدا دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین