سەرۆک بارزانى: چاوى ئەوانە ماچ دەکەم کە خۆیان نەچەماند کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لە ساڵیادى ریفراندۆم پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، "٪٩٣ـی دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو."

ئەمڕۆ شەممە (25)ى ئەیلوولى (2021)، سەرۆک مەسعود بارزانى، لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تویتەر بە بۆنەى چوار ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ئەنجامدانى رێفراندۆمى کوردستان دەڵێت، "دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم."

سەرۆک بارزانى لە تویتەکەیدا نووسیوویەتى، "دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو."

دەقى پەیامى سەرۆک بارزانى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر لە چوارەمین ساڵیادى ریفراندۆم دا:

٪٩٣ـی دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو. لە ساڵیادی ئەو سەركەوتنەدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و، دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین