وەزارەتى ناوخۆ: رێکاری پێویست بەرامبەر کۆبوونەوەى السلام والاسترداد) دەگرینەبەر کوردستانی

نوچەنێت:

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەرامبەر کۆبوونەوەى ( السلام والاسترداد) کە دوێنێ لە هەولێر ئەنجامدراوە  ڕێکارى پێوست دەگرینەبەر و بەبێ بەشدارى و ئاگادارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئەو کۆبوونەوەیە ڕێکخراوە.

ئەمڕۆ شەممە (25)ى ئەیلوولى (2021)، وەزارەتى ناوخۆ، لەبارەى کۆبوونەوەى (السلام والاسترداد) ڕایدەگەیێنێت، "کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات."

هەروەها وەزارەتى ناوخۆ لە ڕاگەیێندراوەکەدا جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کەوا حکوومەتى هەرێمى کوردستان، "ڕێکاری پێویست بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینەبەر."

دوێنێ لە کۆبوونەوەیەکدا بە بەشدارى چەند سەرۆک هۆزێکى عەرەب لە هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا بەشێکیان پێشنیارى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى عێراق و ئیسرائیلیان کردووە، ئەمەیش کاردانەوەى حکوومەتى عێراق و حکوومەتى هەرێمى کوردستانى بە دواى خۆیدا هێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین