سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى فەرەنسا کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عیراق، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و فەرەنسا تاوتوێ دەکەن.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، نێچێرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئیریك شۆڤالیێ باڵیۆزى تازه‌ى فه‌ره‌نسا لە عێراق کۆبوونەوە.

سەرۆک نێچێرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، "پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسى، هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێشبینى بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانى داعش." خستەڕوو.

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم دەشڵێت، "هه‌ردوولا خواستى هاوبه‌شیان بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه‌ فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگیرى له‌ عیراق."

هاوكات پرسى "وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى زیاترى فه‌ره‌نسى له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووریا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى"، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین