چەند کەسێک لەسەر ساختەکردنى کارتى ڤاکسین دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

باندێک لەسەر ساختەکردنى کارتى ڤاکسین دەستگیردەکرێن، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان-یش دەڵێت، چەندین کەس بەهۆی ساختەکردن و فرۆشتنی کارتی ڤاکسین دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (28)ى ئەیلوولى (2021)، د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان باندێكی ساخته‌كردنی كارتی ڤاكسین ده‌ستگیر كراوه‌، كه‌ خه‌ڵكیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌ و له‌به‌رامبه‌ر دروستكردنی كارتی ڤاكسین پاره‌یان لێوه‌رگرتوون.

وەزیرى تەندروستى هەرێمى کوردستان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر، لەسەر دەستگیرکردنى باندەکە گووتى، ئێستا ئەو باندە لە ژێر لێکۆڵینەوەدان، لەبەرئەوەش زوو ڕاماننەگەیاندووە، چونکە لە داهاتوودا هێزە ئەمنییەکان وردەکارییەکەی بڵاودەکەنەوە.

د. سامان بەرزنجی، ئاماژە بەوە دەکات، کە لە هیچ کەسێک قبووڵ ناکەن کارتى ڤاکسین ساختە بکات، هێزە ئەمنییەکانیش چاودێرى هەموو هەوڵێکى لەو شێوەیە دەکەن.

ئەو هاووڵاتییانەى هەردوو ژەمى ڤاکسینیان وەرگرتووە، کارتى ڤاکسینیان بۆ دروست دەکرێت، هەروەک وەزیرى تەندروستى هەرێم دەڵێت، بۆ دەرهێنانى کارتى ڤاکسین هاووڵاتییان دەتوانن سەردانى بنکە تەندروستییەکان بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین