وەزارەتى پەروەردە: (03)ى ئەم مانگە تاقیکردنەوەى تەواوکارى خوولى دووەم ئەنجام دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کاتى تاقیکردنەوەى تەواوکارى خوولى دووەمى پۆلى (12) ئامادەیی ڕاگەیاند بۆ ئەو قوتابیانەى بە هۆى نەخۆشى کۆرۆناوە نەیتوانیووە بەشداربن لە تاقیکردنەوەکان بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (28)ى ئەیلوولى (2021)، بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى پەروەردە، کە واژۆى د. سەیوان عەلى، بریکارى وەزارەتى پەروەردەى لەسەرە، ئەو قوتابیانەى کە بە هۆى نەخۆشى کۆرۆناوە نەیانتوانیوە بەشدارى تاقیکردنەوەکان بکەن، (30) ئەم مانگە تاقیکردنەوەى تەواوکارى خولى دووەم ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتى پەروەردە لە نووسراوەکەیدا روونیشکردۆتەوە، ئەو قوتابیانەى بەشدارى تاقیکردنەوەى تەواوکارى خوولى دووەم دەکەن، "پێویست قوتابى ڕاپۆرتى پزیشکى پەسندکراوى سەنتەرەکانى کۆرۆناى هەبێ، بەشدارى خولى یەکەمى تاقیکردنەوەکانى نەکردێت."

دەشڵێت، "قوتابیانى (12) ئامادەیى تەنها لەو وانانە دەتوانن تاقیکردنەوە دووبارە بکەنەوە، کە تاقیکردنەوەى لێ ئەنجام نەداوە."

دەقى مەرجەکانى بەشداریکردنى تاقیکردنەوەى تەواوکارى خولى دووەم:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین