ئەمەریکا چاودێرى تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى ئەفسەرانى وەزارەتى پێشمەرگە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، سەردانى سەنتەرى زمانى وەزارەتى پێشمەرگە دەکەن، هاوکات دواین هەنگاوەکانى چاکسازى و یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (29)ى ئەیلوولى (2021)، بەپێى ڕاگەیێندراوى کونسۆڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر، عەمید نەبەز سەلاح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کۆبوونەوە.

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەدەکەدا هاتووە، "لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ کرا، لەبارەی بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها ئەو هەنگاوە سەرەتاییانەی، کە پێویستن بۆ پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە."

لە دواى کۆبوونەوەکەشدا، "کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزییان کرد لە سەنتەری زمان، کە مانگانە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەفسەران و کارمەندانی پێشمەرگە، بە ئامانجی ناردنیان بۆ خولە سەربازیەکانی دەرەوەی هەرێمی_کوردستان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین