جەعفەر ئیمینکى بۆ جەمیل بایک: هیچ لایەنێک لە پارتى نزیکتر نییە بۆ یەکێتى
نوچەنێت:
جەعفەر ئیمینکی، ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە وەڵامى جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، دواى ئەوەى دوێنێ (29) ئەیلوولى (2021)، داوا لە هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان کرد دەنگ بە یەکێتی بدەن، دەڵێت، جەمیل بایک دوور و نزیک پەیوەندى بە هەڵبژاردنى عێراقەوە نییە.
جەختیشکردەوە، ئەو لێدوانەى جەمیل بایک، زیانی لە سوودەکەی بۆ یەکێتی زیاترە و ئەم قسانە نابەرپرسانەیە.
جەعفەر ئیمینکی ئاماژە بەوەدەکات، کە پەکەکە بۆتە مایەتى لێکترازانى نیشتمانى و هیچ کەس و لایەنێکیش بە نزیکتر لە خۆیان لە یەکێتییەوە نازانێت. دەشڵێت، ئەزموونی یەکێتی بەشی ئەوە هەیە کێشەکانی خۆی پێ چارەسەر بکات.
جەمیل بایک، دوێنێ لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند، کێشەکانى بەو شێوەیە نییە و دوژمنانى کورد دەیانەوێ قووڵترى بکەنەوە، بۆیە داوا هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان دەکەم دەنگ بە یەکێتى بدەن لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment