سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەوەستن کوردستانی

نوچەنێت:

بە بڕیارى حکوومەتى عێراق گەشتى سەرجەم فڕۆکەخانەکان ڕادەگیرێت و بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێریش دەڵێت، بە هۆى هەڵبژاردنەکان عێراقەوە بۆ ماوەى  (24) کاتژمێر گەشتە ئاسمانییەکان دەوەستن.

ئەمڕۆ هەینى (1)ى تشرینى یەکەم (2021)، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کودستان24ی راگەیاند، بە بڕیارى دەستەی باڵای فڕۆکەوانی عێراق، ئاگادار کراونەتەوە لە کاتژمێر نۆی شەوی نۆی تشرینی یەکەم، تا کاتژمێر شەشی بەیانی رۆژی (11)ى تشرینى یەکەم، سەرجەم فڕۆکەخانە و گەشتە ئاسمانییەکان و دەروازەکان دادەخرێن.

هاوکات بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئاماژە بەوەدەکات، بە هۆى ئەم بڕیارەوە، لەو ڕۆژەدا (67) گەشتى ئاسمانیان دەوەستێ و دەشڵێت، لە هەوڵداین بۆ وەرگرتنى رەزامەندی دەستەی فڕۆکەوانی عێراقی، بۆ قەرەبۆکردنەوەى گەشتە ئاسمانییە دواخراوەکان.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى (10)ى (10) ئەم مانگە، بە بڕیارى حکوومەتى عێراق، بۆ ماوەى سێ ڕۆژ پشووى فەرمى دەبێ بە هۆى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکانى عێراق، بەم هۆیەوە سەرجەم فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان دادەخرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین