وەزارەتى پەروەردە شەش ڕۆژى کردە پشوو کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بۆ ماوەى شەش ڕۆژ لە ناوەندەکانى  خوێندن پشووى فەرمى دەبێت، ئەمەیش لەسەر داواکارى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق بووە.

ئەمڕۆ شەممە (2)ى تشرینى یەکەمى (2021)، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتى کردنەوەى  قوتابخانەیەک لە هەولێر ڕاگەیاند، "لەسەر داواى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، بڕیارمانداوە چەند ڕۆژێک زووتر بەر لە دەستپێکردنى پرۆسەى دەنگدان ناوەندەکانى خوێندنیان پێبسیرین."

ئالان حەمە سەعید، سەبارەت بە ماوەى ڕۆژەکانى پشوو لە ناوەندەکانى خوێندن دەڵێت: "ئەمڕۆ بە فرمانێکى وەزارى بڕیارماندا لە ڕۆژى لە رۆژی (6/10/2021) تاوەکو (11/10/2021) پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندنى سەر بە وەزارەتى پەروەردە."

سەبارەت بە کاتى دەستپێکردنەوەى دەوامى قوتابخانەکان لە هەرێمى کوردستان، وەزیری پەروەردە ئاماژەى بەوەکرد کە، "رۆژی (12)ی تشرینى یەکەم دەوام دەستپێدەکاتەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین