مەسرور بارزانى پێشوازى لە د. عەبدولەتیف ئەحمەد کرد کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پێشوازى  لە د. عەبدولەتیف ئەحمەد کرد، بانگخوازو کەسایەتى ناسراوى سەلەفییەکانى کوردستان کرد.

ئەمڕۆ شەممە دووى تشرینى یەکەمى (2021)، بەپێى ڕاگەیێندراوێک، کە سەرۆکى حکوومەتى هەرێم لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووکى خۆى بڵاویکردەوە، لە دیدارەکە،  "گرنگیی ڕۆڵی زانایانی ئایینی کوردستان لە بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و ڕەتکردنەوەی هزری توندڕەوی و برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان" تاوتوێکراوە.

هەروەها سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "پێویستە زانایانی ئایینی، ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان، لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بگێڕ"ن .

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، لە دیدارەکەدا "د.عەبدولەتیف ئەحمەد، کۆمەڵێک پێشنیاری بە سوودی، بۆ بەرژەوەندی گشتیی و خزمەتکردنی ئایین و کۆمەڵگە"، لەگەڵ سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان خستەڕوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین