نێچیرڤان بارزانى: مام جەلال ئاواتەخوازى یەکڕێزى و تەبایى بوو کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ساڵیادى کۆچى دواییکردنى جەلال تاڵەبانى، سەرۆک کۆمارى پێشووى عێراق و سکرتێرى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: "مام جەلال ئاواتەخوازى یەکڕێزى بوو."

ئەمڕۆ یەکشەممە (3)ى تشرینى یەکەمى (2021)، چوار ساڵ تێدەپەڕێ بەسەر کۆچى دواییکردنى جەلال تاڵەبانى، بەم بۆنەیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکى تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر پەیامێکى بڵاوکردەوە.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتەکەیدا دەڵێت، "ئە‌مڕۆ له‌ یادی كۆچى سە‌رۆك مام جە‌لالدا بە‌ ڕێزە‌وە‌ یادی خە‌بات و تێكوشانیان بۆ ھێنانە‌دی مافە‌كانی گە‌لانی عیراق و گە‌لی كوردستان بە‌تایبە‌تی دە‌كە‌ینە‌وە‌."

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى نووسیووتى، "مام جه‌لال ئاواته‌خوازی یە‌كڕیزی، تە‌بایی و برایە‌تی بوو كە‌ كلیلی سە‌ركە‌وتنمانە‌. یادە‌وە‌ریتان بە‌خێر و گیانتان شاد."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین