لە هەولێر 15 کاندید سزا دەدەرێن کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسی ژووری لایەنە سیاسییەکان لە لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەگەرى ئەوە هەیە وادەى پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردن کەمبکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە دووى تشرینى (2021)، فەرهاد ئەسعەد شێتنەیی، بەرپرسی ژووری لایەنە سیاسییەکان لە لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە کوردستان24ی راگەیاند، تا ئێستا بڕیارەکە سەبارەت بە وادەى بانگەشەى هەڵبژاردن بەمشێوەیە، تا کاتژمێر حەوتی بەیانی رۆژی (10)ی ئۆکتۆبەر، بانگەشەى هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت.

 دەربارەى کەمکردنەوەى وادەى بانگەشەکردنى کاندیدان، فەرهاد ئەسعەد شێتنەیی دەڵێت، تا ئێستا بە فەرمى هیچ بڕیارێکمان پێنەگەیشتووە، بەڵام دەنگۆى ئەوە هەیە (48) کاتژمێر پێش ڕۆژى دەنگدان بانگەشەى هەڵبژاردن ڕابگیرێت.

دەشڵێت، بە هۆى سەرپێچى و پێشێلکردنى رێنماییەکان (15) کاندید لە سنوورى هەولێر بە بڕى یەک ملیۆن دینار سزدراون و دەشبێت لە ماوەى سێ ڕۆژ پێشێلکارییەکانیان لاببەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین