سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان: عەنکاوە دەبێت بە قەزا کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ  لە عەنکاوە ڕایگەیاند، "بڕیارماندا ناحیەى عەنکاوە بکرێت بە قەزا".

ئەمڕۆ شەممە چوارى تشرینى یەکەمى (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە میانى سەردانێکى بۆ عەنکاوە، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "وەزیری ناوخۆ و پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رادەسپێرین، بۆ ئەوەی ناحیەی عەنکاوە بکرێت بە قەزا".

هاوكات مەسرور بارزانى باسى لەوەشکرد، "وەک حکوومەتى هەرێم چیمان پێ بکرێ بۆ یارمەتیدانیان درێغى ناکەین، بێگومان بەرپرسانى ئەم قەزایە بەرپرساریێتى زیاتریان دەکەوێتەسەرشان."

گووتیشى، سوپاسى خەڵکى عەنکاوە دەکەین، کە بۆتە شوێنى پێکەوەژیان و پێشوازی لە ئاوارەى ژمارەیەکى زۆرى ناوچەکانى ترى عێراق کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین