وەزیرى پێشمەرگە لەسەر دامەزراندن روونکردنەوە دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر دامەزراندن لە وەزارەتەکەیان ڕەتدەکاتەوە و دەشڵێت، لەئێستادا هیچ دامەزراندێک لەوەزارەتی پێشمەرگە نەکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە چوارى تشرینى یەکەمى (2021)، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیا سەنتەرى وەزارەتى پێشمەرگەى ڕاگەیاند، لەئێستادا و بەهیچ شێوەیەک دامەزراندن لەوەزارەتی پێشمەرگەدا بوونی نییە و نەکراوە، ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستی تێدا نییە و هەر کاتێک دەرگای دامەزراندن بکرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە رەسمی رایدەگەێنێت.

وەزیرى پێشمەرگە روونیشیدەکاتەوە، وەکو هەر دامەزراوەیەکی تر، پرسی دامەزراندن لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگیراوە.

شۆڕش ئیسماعیل دەشڵێت، بۆ هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لەئێستادا دەبێت لەژێر سیستمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت، هەر ناولێنانێکی دامەزراندن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو سیستمە، بێ بنەمایە و ناچێتە چوارچێوەی دامەزراندنی رەسمیەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین