ئەدهەم بارزانى: بێ دەنگیم هەڵبژاردووە کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسى پێشووى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى لە سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەربارەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، "دەبێ هەموو هاوڵاتیان سەربەست بن لە دەربڕینی بیروڕا و ئازادیش بن لە دەنگدان."

ئەمڕۆ سێشەممە پێنجى تشرینی یەکەمى (2021)، ئەدهەم بارزانى، بەرپرسى پێشووى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى لە سلێمانى، وەک خۆى باسى دەکات لە ڕاگەیێندراوێکدا کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبوو بڵاویکردۆتەوە "تا ئێستاش بەبەردەوامی، زۆر لە خوشک و برایانم، لەسەراسەری کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیش، داوایان لێکردووم، کە ڕای خۆم لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراق رابگەیێنم."

دەشڵێت، "ئەوەی کە پەیوەندی بە ڕای تایبەتیی من هەبێت ئەوەیە، کە لەو هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراقدا، بێدەنگیم ھەڵبژادووە."

ئەدهەم بارزانى ئاماژە بەوە دەکات، "بەراشکاوی بۆ چوونی من لەو بارەوە ئەوەیە، کە دەبێ هەموو هاوڵاتیان سەربەست بن لە دەربڕینی بیروڕا و ئازادیش بن لە دەنگدان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین