تورکیا لەماوەى دوو ڕۆژدا چەند گوندێکى هەرێمى کوردستان بۆردوومان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

فڕۆکەکانى تورکیا بۆ دووەمجار لەسەر یەک لە ماوەى دوو ڕۆژدا، دەڤەرى برادۆست بۆردوومان دەکەن، هاوکات بارەگایەکى پەکەکەیان لەو دەڤەرە کردۆتەوە ئامانج.

ئەمڕۆ سێشەممە پێنجى تشرینى یەکەمى (2021)، فڕۆکەى تورکیا  گوندی بۆڵێ و بەرزاییەکانی بێجوانانی لە سنووری شارۆچکەی سیدەکانی بۆردوومان کرد.

بۆردوومانەکانى فڕۆکەى تورکیا زۆر نزیک بووە لە گوندى بۆڵێ و بەهۆى ساچمەى بۆردوومانەکە بەشێک لە پەنجەرەى ماڵەکانى ئەو گوندە شکاوە.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە رووداوی راگەیاند، فڕۆکەکانی تورکیا لە بەیانیی ئەمڕۆوە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕانەوە و دواتر بارەگایەکی پەکەکەیان لە بێجوانان بوردوومان کرد.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ چوارى تشرینى یەکەم، فڕۆکەکان توکیا ناوچەیەکى نزیک لە گووندىسه‌یدانی خواروی ناوچه‌ی شوانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر بۆردوومان کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین