ره‌نین : موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندى پێوه‌ كردم رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

ره‌نین ته‌پونى كچه‌ شاعیرى عێراقى له‌ ڤیدیۆكدا ئاشكراى ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى داواى یارمه‌تى له‌ موقته‌دا سه‌در كردووه‌، سه‌در په‌یوه‌ندى پێوه‌ كردووه‌ و پێى گوتووه‌، "تۆ وه‌ك خوشكى منى".

ره‌نین ته‌پونى له‌لایه‌ن شاعیرێكه‌وه‌ سووكایه‌تى پێكرا به‌ناوى عه‌باس عبدولحوسێن كه‌ نزیكه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ى سه‌در، بۆیه‌ ره‌نین په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و داواى یارمه‌تى له‌ موقته‌دا سه‌در كرد و سه‌دریش به‌ نووسراوێكى ده‌ستنووس كه‌ له‌ میدیاكانى عێراق بڵاوكرایه‌وه‌، "عه‌باس عه‌بدولحوسێن"ى شاعیرى سزادا.

ئه‌مڕۆ ره‌نین ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندى پێوه‌كردم و پێى گوتم تۆ وه‌ك خوشكى منى، هه‌ر یه‌كێك گێچه‌ڵت پێ بكات ئێمه‌ هه‌ڵه‌ قبوڵ ناكه‌ین". ره‌نین ده‌ڵێ، "پێشتر ده‌گوترا ئافره‌ت لاوازه‌ به‌ تایبه‌تى ئه‌گه‌ر مه‌سیحى بێت، به‌ڵام دواى ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ى سه‌در من خۆم به‌ به‌ براوه‌ ده‌زانم".


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین