گرووپێکى ساختەکار لە فڕۆکەخانەى سلێمانى دەستگیر دەکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا، دەستگیرکردنى گرووپێکى ساختەکارئاشکرا دەکات، کە بە نیازبوونە بە ڤیزاى ساختە سەفەرى وڵاتێکى ئەوروپى بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە شەشى تشرینى یەکەمى (2021)، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى، دەستیگرکردنى گرووپێکى (24) کەسى ڕاگەیاند، کە دەیانویست سەفەرى وڵاتى ئەندۆرا بکەن بە بەڵگەنامەى ساختەوە لە فڕۆکەخانەى سلێمانی.

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، بنکەی نشینگەى فڕۆکەخانە بەھۆی شارەزایی و لێھاتویی ئەفسەر و کارمەندەکانیان و بە هاوکارى ئاسایشی فڕۆکەخانە، دوێنێ دووشەممە لە گەشتى سلێمانی- دۆسڵدۆف توانیان ڕێگرى بکەن لە ‏هەوڵێکى ساختەکارى گروپێکى گەشتیاران.

بەڵگەنامە و ڤیزاى ئەو گرووپە لەلایەن کۆمپانییەکى فڕۆکەوانییەوە بە ساختە بۆیان دروستکراوە، بۆ ئەوەى بتوانن بەو شێوەیە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى بەجێبهێڵن.

دەشڵێت، لە ئێستادا گروپەکە گواستراونەتەوە ‏بۆ بنکەى پۆلیسى فڕۆکەخانە و لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان و‏ بڕیاری کۆتایی لای دادگا دەبێت.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین