سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: پێشبینی ده‌كه‌م، تا كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌ت كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ڕه‌وانه‌ی دادگه بكه‌ین
نوچه‌نێت: میدیاكان
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی هه‌رێمی کوردستان، له چاوپێکه‌وتنێکدا که ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێکه‌وتی (5/تشرینی یه‌که‌م/2021) فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاند، خاڵی جیاوازی کابینه‌ی ئێستای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کارکردنه له‌سه‌ر چاکسازی، وه‌ک ئه‌و گوتی: له داڕشتنی یاسای چاکسازییدا که پێشتر په‌رله‌مانی کوردستان په‌سه‌ندی کردووه، ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی‌ش به‌شدارییان کردووه.
له باره‌ی هه‌وڵه‌کانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکیش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له ساڵانی ڕابردوودا، سه‌دان که‌یسی گه‌نده‌ڵییان ڕه‌وانه‌ی دادگه کردووه، بۆ ئه‌مساڵیش تا مانگی شه‌ش، په‌نجا که‌یسییان ڕه‌وانه‌ی دادگه کردووه، به‌ڵام وه‌ک سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی ڕایگه‌یاند، تا کۆتایی ساڵ دیار نییه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ند که‌یش ڕه‌وانه‌ی دادگه ده‌که‌ن، به‌ڵام وه‌ک ئه‌و گوتی:"ئه‌گه‌ر به ویست و خواستی ئێمه بێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت ژماره‌ی که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی زیاتر بکه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌راورد به پێش ئێمه ته‌ماشا بکرێت، ژماره‌ی که‌یسه‌کان زۆرتر بووه، بۆ نموونه پێشبینی ده‌که‌م که تا کۆتایی ئه‌م ساڵ ژماره‌ی که‌یسه‌کانی ئه‌مساڵ بگاته 100 که‌یس، به‌ڵام به گشتی کێشه‌یه‌ک له دادگاکان هه‌یه ئه‌ویش یه‌کلایینه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌یسانه‌یه به شێوه‌یه‌کی خێرا".
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌یشی گوت، ده‌سته‌که‌یان سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتی ئه‌مساڵه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ هه‌وڵ ده‌ده‌ن، هه‌موو ئه‌و که‌یسانه‌ی که دراون به دادگه، چ ئه‌وانه‌ی قۆناغی دادگه‌ییان یه‌کلایی کراوه‌ته‌وه، چ ئه‌وانه‌یش که هێشتا له قۆناغی دادگه‌ییدان، ئه‌ژمارییان بکه‌ن و داتایان له‌سه‌ر کۆ بکه‌نه‌وه، ئه‌م هه‌وڵه‌یشییان سه‌رجه‌م پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی به‌مجۆره ده‌سته‌که‌ی ناساندووه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی هه‌رێمی کوردستان-عێراق، دەستەیەکی سەربەخۆیە، ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان لە ئەستۆ دەگرێت, لەژێر چاودێری پەرلەماندا دەبێت. یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2011) کارەکانی ئەم دەستەیە ڕێک دەخات , دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان کار دەکات لە پێناوی:
یەکەم: جێگیرکردنی میکانیزمێکی کارا بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی سەروەریی یاسا.
دووەم: نەهێشتنی دیاردەی گەندەڵی و پشتیوانی کردن لە بنەمای شەفافیەت و تۆکمە کردنی لە نێو تێکڕای دەزگاکانی هەرێمدا، لە رێی رێکارە یاساییەکانەوە.
سێیەم: پیادەکردنی رێکاری پێویستی یاسایی بۆ خۆپاراستن لە گەندەڵی.
چوارەم: پشت بەستن بە پێوەری بابەتی بۆ هەڵسەنگاندنی کار و پەرەپێدانی لە ڕاژەی گشتیدا و لەناوبردنی رۆتین.
پێنجەم: جێگیرکردن و هەڵسەنگاندنی رەفتاری وەزیفی و لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیاریەتی لە کاتی بەجێ گەیاندنی راژەی گشتی، بە گوێرەی ئەو یاسا و رێکارانەی گەندەڵی حەرام دەکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment