مونا قاوەچى: پشتیوانى لە لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان، لە هەولێر بەناوى سەرجەم پارت و لایەنە تورکمانییەکان پشتیوانى خۆیان بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دووپات دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە شەشى تشرینى یەکەمى (2021)، مونا قاوه‌چی، جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، پاڵشتیکردنى لیستى پارتى لەلایەن پارت و لایەنەکانى تورکمان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ئەو مافانەى کە بۆ تورکمان فەراهەم کراون بە پاڵپشتى جەنابى سەرۆک بارزانى بووە.

دەشڵێت، پارتى لە هەموو ئاستەکاندا چ لە ناو حکوومەت چ لە ئاستى سیاسى، پارتى بەردەوام پشتوان بوونە لە سەرخستنى پێکهاتەى تورکمان.

جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا جەختی لەوەکردەوە، کە ده‌نگدان به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، پشتگیری كردنه‌ له‌ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌مه‌ لای پێكهاته‌ی توركمان گرنگه‌.

جێگەى ئاماژە پێدانە، هەفتەى ڕابردوو، 16 پارت و لایەنى تورکمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا پشتیوانى خۆیان بۆ لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان دەربڕى.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین