سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى ئیدارەى گەرمیان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ سەردانى ئیدارەى گەرمیان دەکات و هاوکات سایلۆی کەلار دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتى تشرینى یەکەمى (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە سەردانێکى بۆ ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان، وا بڕیارە لە رێوڕەسمێکدا سایلۆى کەلار بکاتەوە.

بە بڕى (21) ملیار دینار سایلۆى کەلار دروستکراوە، تواناى عەمبارکردنى (40) هەزار تەن گەنم و جۆى هەیە، جگە لەوەى دەتوانرێ بۆ ماوەى (5) ساڵ بەرهەمى جوتیاراتى تێدا هەڵبگیرێت. هەروەها ئەم سایلۆیە ئامێرى تێستکردنى کوالێتى جۆ و گەنمى تێدایە.

جێگەى ئاماژە پێدانە، کۆتایى مانگى ئەیلوولى ڕابردوو، حکوومەتى هەرێمى کوردستان کارگەیەکى بەرهەمهێنانى ئارد و سایلۆیەکى نوێى لە هەولێر کردەوە، کە وا بڕیارە لە ماوەى دوو ساڵ دا، (40) سایلۆ و (100) کارگەى بەرهەمە خۆراکییەکان بکرێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین