مەسرور بارزانى: نابێ هیچ بەشێکى کوردستان لە دەرەوەى دەسەڵاتى حکومەتى هەرێم کاربکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە رێوڕەسمى کردنەوەى سایلۆى کەلار ڕایگەیاند، "له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سوورین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی حكومه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا بسه‌پێنین، ئەمەیش سه‌روه‌ریكردنی یاسایه‌ و خۆسه‌پاندن نییه‌."

ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتى تشرینى یەکەمى (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کورستان دواى سەردانیکردنى ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان، لە وتارى رێوڕەسمى کردنەوەى سایلۆى کەلار، باسى لە قوربانیدانى گەرمیان کردوو و گووتیشى، "گه‌رمیان پشكی زێڕی به‌ركه‌وتووه‌ له‌ قوربانیدان و به‌رگریكردن له‌ خاكی كوردستان و خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیده‌ و رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال بووه‌ته‌وه‌."

سەبارەت بە کردنەوەى سایلۆى کەلار، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌شێكه‌ له‌ ستراتیژی حكومه‌ت بۆ درووستكردنی ژێرخانی ئابووری له‌ كوردستاندا، هەروەها ئاسایشی خۆراكی هه‌رێم دابین ده‌كات و ده‌بێته‌ ژێر خان بۆ پێشكه‌وتنی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری له‌ كوردستاندا."

لە وتارەکەیدا، مەسرور بارزانى ئاماژەى بەوەشکرد، " به‌رپرسیارێتی حكومه‌ته‌ بتوانێت چۆنێتی رێكخستنی كاروباره‌كان بگرێته‌ ده‌ست، ناكرێت هیچ به‌شێك له‌ كوردستان بمێنێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیراده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات."

دەشڵێت، "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه‌ گه‌رمیان بێناز نه‌مێنێت، ئه‌و ماوه‌یه‌ی گه‌رمیان بێناز بووه‌، ئه‌ركی قورستر ده‌خاته‌ ئه‌ستۆمان كه‌ زیاتر خزمه‌تیان بكه‌ین."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین