وەزارەتى خوێندنى باڵا کرێى خوێندنى زانكۆ و پەیمانگاکانى کەمکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە بڕیارێکدا کرێى خوێندنى زانكۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان کەمدەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە حەوتى تشرینى یەکەمى (2021)، بە پێى نووسراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە واژۆى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵاى لەسەرە، بە فەرمانێکى وەزارى، کە تێدا هاتووە، "بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان"، كرێى خوێندنى خوێندنى زانكۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان کەمدەکرێتەوە.

هەروەک لە ناوەڕۆکى نووسراوەکەدا روونیشکردۆتەوە، "کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى کوردستان بەڕێژەى (٤٥%) لەگشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێل - ئێواران)، هەروەها کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى ئەنجامەکانى ڕێزبەندى نیشتیمانى، بەڕێژەى (١٠ بۆ ٢٠ %) بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن"، کەمکرایەوە.

د. ئارام محمد قادر لە لێدوانێکى بۆ لاپەڕەى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک، هۆکارى دەرکردنى ئەم فەرمانە وەزاریە دەخاتەڕوو و وەک خۆى دەڵێت، "ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی سەرمایەی نیشتیمانی و بەکارهێنانی لە گەشەپێدانی زانکۆکان."

 

دەقى نووسراوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین