پارتی به‌ ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو، پێش لیسته‌ کوردییه‌کانی تر ده‌که‌وێت کوردستانی

تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

به‌ گوێره‌ی ڕاپرسییه‌کی سه‌نته‌ری ڕافیده‌ینی عێراقی، لیستی پارتی به‌ رێژه‌یه‌کی به‌رچاو، پێش لیسته‌ کوردییه‌کانی تر ده‌که‌وێت، دوایش ئه‌وانیش لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌.

سه‌نته‌ری ڕافیده‌ین بۆ دایه‌لۆگ که‌ سه‌نته‌رێکی فیکریی و سه‌ربه‌خۆی عێراقییه‌، ڕاپرسییه‌کی بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجام داوه‌، له‌و ڕاپرسییه‌دا به‌شێکی تایبه‌ته‌ به‌ لیسته‌ کوردییه‌کان و سنووری پارێزگاکانی 
هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک، دیالە و نەینەوا دەگرێتەوە، ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌که‌ به‌لای هێزی پارتییدا ده‌شکێته‌وه‌.
ڕاپرسییه‌که‌ سێ ئه‌گه‌ری داناوه‌، که‌ گوزارشت له دۆخی ئاسایی و خراپترین دۆخ و باشترین دۆخی ده‌نگی لیسته‌کان ده‌که‌ن.
به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌کان، لیستی پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ دۆخی ئاساییدا (29) کورسی و له‌ خراپترین دۆخدا (24) کورسی و له‌ باشترین دۆخدا (32) کورسی به‌ ده‌ستده‌هێنێت.
لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان، که‌ لیستی هاوبه‌شی نێوان یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌، له‌ دۆخی ئاساییدا (20) کورسی و له‌ خراپترین دۆخدا (16) کورسی و له‌ باشترین دۆخدا (21) کورسی به‌ ده‌ست ده‌هێنێت.
هه‌رچی سه‌ربه‌خۆکان و حیزبه‌کانی تریشن، له‌ دۆخی ئاساییدا (7) کورسی و له‌ خراپترین دۆخدا (3) کورسی و له‌ باشترین دۆخیشدا (8) کورسی به‌ ده‌ست ده‌هێنن.
بڕیاره‌ ڕۆژی (10/تشرینی یه‌که‌م/2021) هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌ بچێت، خولێکی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست به‌کار بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین