حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پشتگیرى خۆى بۆ پارتى ڕادەگەیێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، سەرجەم کاندیدەکانى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى پەرلەمانى عێراق لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان کشاندنەوە و پشتگیری کاندیدانى پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى هەشتى تشرینى یەکەمى (2021)، بەپێى هەواڵێکى رووداو، حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، کە بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق (10) کاندیدى هەبوو لە پارێزگاکانى هەولێر، سلێمانى، دهۆک، ئەمڕۆ بڕیاریداوە هەموو کاندیدەکانى بکشێنتەوە و پشتیوانى لە کاندیدەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان بکات.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو شەشى تشرینى یەکەم، (16) حیزب و لایەنى سیاسى تورکمان پشگیرى خۆیان بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان نیشاندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین