ئومێد خۆشناو: قەدەغەى هاتووچۆى نێوان شارەکان ڕاناگەیێندرێ کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیێنێت، قەدەغەى گشتیى هاتووچۆ لە نێوان شارەکان ڕاناگەیێندرێ و ڕۆژێک دواى دەنگدانى گشتی دەست بە لێکردنەوە پۆستەرەکان و خاوێنکردنەوەى شوێنە گشتییەکان دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە نۆى تشرینى یەکەمى (2021)، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر سەبارەت بە ئامادەکارییەکانى ڕۆژى دەنگدان دەڵێت، "لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر و لیژنەى ئەمنى گشتى لە وەزارەتى ناوخۆ هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ بەیانى، تاوەکو هەڵبژاردنێکى زۆر پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت".

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، د. ئومێد خۆشناو لە ناو باڵەخانەى پارێزگاى هەولێر ئاشکراى دەکات، "سبەى لە کاتژمێر حەوتى بەیانییەوە لە (498) بنکەى دەنگدان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر پێشوازیى لە یەک ملیۆن و (159) هەزار و (750)دەنگدەران دەکەین."

سەبارەت بە لێکردنەوە پۆستەرى کاندیدەکان و خاوێنکردنەوەى شوێنە گشتییەکان، پارێزگارى هەولێر گووتیشى، “ڕۆژێک دواى هەڵبژاردن سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر، دەست دەکات لە لێکردنەوەى پۆستەر و دروشمى سەرجەم لایەنە سیاسییەکان."

روونیشدەکاتەوە، "هەر هاووڵاتییەک بۆ ئەوەى دەنگ بدات، پێوستى بە شەش دەقیقە دەبێت تاوەکو دەنگى خۆى بدات، بۆیە داوا لە دەنگدەران دەکەین ئارام و لەسەر خۆ بکەن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین