خالید شوانى: ناسنامەى دەنگدان  لە کەرکووک بۆ چەندین داعش دروستکراوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە کەرکووک ڕاگەدەیێنێت لایەنە عەرەبەکان دەستکارى تۆمارى دەنگدەرانیان کردووە و دەشڵێت، ناسنامەیان بۆ چەندین داعش و تیرۆریست دروستکردووە.

ئەمڕۆ شەممە تشرینى یەکەمى (2021)، خالید شوانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هەندێ لایەنى عەرەب بە ئامانجى زیادکردنى ژمارەى پێکهاتەى عەرەب لە شارى کەرکووک، ناسنامەیان بۆ چەندین داعش دروستکردووە بۆ ئەوەى لە هەڵبژاردنى سبەى بتوانن  دەنگ بدەن.

جەختیش لەوەدەکاتەوە، ئەو كه‌سانه‌ی ناسنامه‌ و كارتی بایۆمه‌تریان بۆ دروستكراوه‌ سه‌ر به‌ داعش و تیرۆرستانن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانهیش به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، بەڵام ئەوان  له‌لایه‌ن دادگاوه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌.

خالید شوانى دەشڵێت، لایەنە عەرەبەکان داوایان لە بەغدا کردووە لیژنەیەک ڕەوانەى کەرکووک بکات تا سەرپەرشتى کۆمیسیۆنى یەک بکات کە زۆربەى فەرمانبەرەکانى کوردن ، لە پێناو گۆڕینیان بە کارمەندى عەرەب و تورکمان، بۆیە بێ دەنگ نابین و سکاڵاکانمان دەبەینە باڵاترین دەسەڵاتى دادوەرى. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین