وەزارەتى خوێندنى باڵا زانکۆلاین بۆ ماوەى (٤٨) کاتژمێر درێژدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ (٤٨) کاتژمێر داهاتوو درێژکردەوە، دەشڵێت، "لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى."

ئەمڕۆ شەممە نۆى تشرینى یەکەمى (2021)، عەباس ئەکرەم، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند، "وەک پێدانى دەرفەتیێک بەو قوتابیانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە ، هەروەها  (١٠/١٠) رۆژی دەنگدانە و هاوڵاتیان سەرقاڵی پرۆسەی دەنگدانن، بۆیە زانکۆلاین (٤٨) کاتژمێرى تر درێژکرایەوە."

ئەو خوێندکار و قوتابیانەى تا ئێستا فۆرمى زانکۆلاینیان پڕنەکردۆتەوە تا ڕۆژى دووشەممەى (11-10-2021) دەتوانن فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا گووتیشى، "ئەمە دواین دەرفەتە، بەهەر هۆکاربێت ئەو دەرچووانەى پۆلى دوازدەى ئامادەیى تا ئێستا نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواوبکەن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین