وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕۆژێک دەکات دەکاتە پشووى کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، جگە لەو ڕۆژانەى حکوومەتى هەرێم کردوویەتى بە پشوو، ڕۆژێکى تریش بۆ کارمەندانى وەزارەتەکە کردە پشوو.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە نۆى تشرینى یەکەمى (2021)، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا، ئاماژە بەوە دەکات، "مامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان وەک سەرپەرشتیار و تەکنیککار، هاوکارى ناوەندەکانى دەنگدان دەکەن، بەهۆى ئەوەى زۆربەى مامۆستایان و فەرمانبەران سەرقاڵ دەبن بە ئیش و کارەکانیان لە ناوەندەکانى دەنگدان تا کاتێکى درەنگ، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە رۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (2021/10/11) دەکرێتە پشوى فەرمى."

لە لاپەڕەى فەرمى کۆمەڵایەتیى فەیسبوکى خۆیدا، وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاشکراى دەکات، لە دیوانى وەزارەت و سەرجەم ناوندەکانى خوێندنى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕۆژى (11)ى تشرینى یەکەم دەبێتە پشووى فەرمى.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین